هەولێر _INA
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق كرد كه وه‌ك ليژنه‌ى گفتوگۆ ده‌ناسرێن.
لهڕاگەیندراوێکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم کە کۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوەە ڕاگەیاندووە" لەديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكگهيشتنى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، تاوتوێ كران.
شانده‌كه مه‌به‌ستى سه‌ردانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه ده‌يانه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان ديدار و گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن بە مەبەستی لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه سياسييه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه‌يه‌ك بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستى سياسى له عيراق.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە کە
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پشتگيرى بۆ هه‌وڵه‌كانيان و هه‌موو هه‌وڵ و هه‌نگاوێك دووپات كرده‌وه كه كار بۆ لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه سياسييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عيراق بكات و هيواى خواست ئه‌نجامێكى باش له هه‌وڵه‌كانيان بكه‌وێته‌وه.
لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان و دهستپێشخهرييهكانى بۆ لێكگه‌يشتن و لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيوايان خواست له‌سه‌ر ئاستى عيراقيش ڕۆڵى هاوشێوه بگێڕێت.