بەغداد/INA محمد تاڵبی
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ریزبەندی عێڕاقی ئاشکراکرد لە مردووان و تووشبوانی کۆڕۆنا و هۆکاری داواکردنی پسوولەی پێکوتەکردنیشی ڕوونکردەوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی
ریاز عبدالامیر بە ئاژانسی هەواڵی
عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەت پشت نابەستێت بە ژمارەی تووشبوانی کۆڕۆنا بەڵکو ژمارەی کەمی مردووان لێرەدا گرنگە،
ڕوونیشی کردەوە کە لەوانەیە
جۆری ئەم کۆڕۆنایە لاوازبێت، بەڵام بەدووریش نازانرێت کە ژمارەی تووشبوان بەرزببنەوە، بەتایبەتی پاش پابەند نەبوون بە
لەدەمکردنی ماسک.
وتیشی کە ڕێکخراوای تەندروستی جیهانی مەترسی لەوەهەیە کە جۆری مەترسیدارتری کۆڕۆنا بەدەرکەوێت ووتیشی لەوڵاتانی کەنداو عێڕاق تووشبوون ەم بووەتەوە.
هەروەهاوتی کە ریزبەندی عێڕاق
لە تووشبووان و مردوان لە 110 وڵات زیاترە وهەروەها هەموو خۆپارێزیەکان لابراون تەنها بڕوانامەی ڤاکسین نەبێت تاکو هاووڵاتیان بەردەوامبن لەلێدانی ڤاکسینەکە.
هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە هەموو پێدراوەکان ئاماژەبە نزمبوونەوەی تووشبوان دەکەن بەتایبەت زۆربەی ئەوانەی ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە نەچوونەتە نەخۆشخانە.
وتیشی بەردەوامی لە داواکردنی پسوولەی ڤاکسین لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە.