بەغداد/ INA وسام الملا
سەرۆکی لێژنەی دارایی حسن الکعبی ڕایگەیاند کە زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار دانراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی چوار توێژ، ئاماژەشی بەوەکرد کە داراییە دابینراوەکان بەگوێرەی وەزارەت و پارێزگاکان دەبێت لەکاتی دەنگدان لەسەری .
کەعبی لەمیانەی کۆبوونەوی لێژنەکە کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی ئەم کۆبوونەوەیە لەپێناو
وودەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاساکە لەناو لێژنەکەدا بۆ کرکردن لەسەر
دەنگدانە لەسەر یاساکە پێش تەواوبوونی وەرزی یاسایی پەرلەمان، ڕوونیشی کردەوە کەیاساکە پارەی پێویست دابین دەکات بۆ وەزارەتی بازرگانی بۆ کڕینی گەنم و دانەوێڵەی ناوخۆو هاوردە وشایستە داراییەکانی جوتیاران و پارەی وەزارەتی کارەبا بۆ دابینکردنی وزە بۆ وەرزی هاوین وهەروەها پارە پترۆدۆلاریش بۆ ئەو پارێزگایانە
دابینکراوە کە نەوت بەرهەمدێنن.
هەروەها کەعبی وتی کە یاساکە
کێشەی وانەبێژان و گرێبەستەکان و خاوەن بڕوانامەکان چارەسەر دەکات، چونکە ئەم توێژانە ماوەی پێشوو لەبەر نەبوونی بوودجە
کێشەیان بۆ دروستبوو.
وتیشی کە یاساکە بڕەپارەیەک دابیندەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو پارێزگایانەی کە لەژێر دەستی داعشدا بوون، وتیشی کە بڕەپارەکان پاش دەنگدان بەگوێرەی وەزارەت و پارێزگاکان
خەرج دەکرێت.