بەغدا - INA - ویسام مەلا
حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتی كردەوە، كە یاسای ئاسایشی خۆراك بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتی هاتووە نەك بۆ كاروباری شەخسی، هاوكات هیوای خواست كە یاساكە لەناو لێژنە داراییدا دەنگی لەسەر بدرێت.
زاملی لە وتارێكدا لە میانی سەرۆكایەتییەكەیدا لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بۆ دانانی دەستكاری كۆتایی لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراك، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی كردبوو، رایگەیاند، “لیژنەی دارایی جیاوازە و بە یەكێك لە گرنگترین لیژنەكان دادەنرێت، و دڵی ئەنجومەنی نوێنەرانە"، ئاماژەی بەوەدا كە "هیوادارین كە باشی لیژنەكە بەردەوام بێت." وە بۆ ئەوەی یەك بۆچوون هەبێت لە یاسادانان بۆ یاساكان بە ڕێككەوتن لە نێوان ئەندامەكانی و نە لە نێوان سەرۆك كوتلەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، "یاسای ئاسایشی خۆراك گرنگە، ئێمەش ئەم یاسایەمان بۆ بابەتی كەسی پەسەند نەكردووە، بەڵكو بۆ پێویستیی هاووڵاتییان بە یاساكە، بەتایبەتی كارەبا و هەژاران و چاودێری كۆمەڵایەتی و پسولەی بەشەخۆراكی، كە پەیوەندی بەبەشێكی گەورەی هاوڵاتیانەوە هەیە بەتایبەتی هەژاران، جگە لە بەشی وانەبێژی خزمەتگوزاری پارێزگاكان".
زاملی هیوایش خواست كە "لەناو لیژنەی داراییدا دەنگ لەسەر یاساكە بدرێت"، جەختیشی لەسەر پێویستی "لەبەرژەوەندی ھاوڵاتی لەبەرچاو بگیرێت لە یاساكە نەك بەرژەوەندی پارێزگاكان یان ھەرێم".