هەولێر – INA
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد كە، نەناردنی بەنزینی ٦٩٠دیناری عێراقی ھۆكاری سەرەكی گرانبوونی بەنزینە.هەروەها دو ئاسته‌نگی گه‌وره له‌به‌رده‌م شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانیدایه كه یه‌كه‌میان دابینكردنی بودجه‌یه بۆ پڕۆژه‌كه و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردودا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه ته‌رخاننه‌كراوه، ئاسته‌نگی دوه‌میش ئه‌وه‌یه تا ئێستا زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی رێگاكه لانه‌براون.
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كونگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپێش جەژنی رەمەزانەوە ھاتنی بەنزین بۆ سلێمانی راگیراوە ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەكەی دروستكردووە، بەڵام بۆ ھەولێرو دھۆك رانەگیراوە، ھۆكاری دیكەشی گەڕاندەوە بۆ نەھێنانی بەنزین لە ئێران و وڵاتانی دیكەی دراوسێی عێراقەوە.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" له‌رێگه‌ی لیژنه‌كانه‌وه گرفتێك و ئاسته‌نگێكی زۆر بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه دروستبوه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوینه‌وه و گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه كه دو ئاسته‌نگی زۆر گه‌وره دروستبوه بۆ كاركردنی به‌رده‌وام و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه".