بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆبووەوە بۆ كۆتایی هێنان بە پێشنیازی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمڕۆ لیژنەی دارایی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدا بۆ ئەوەی دەستكاری كۆتایی بخرێتە سەر پێشنیازی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان".
وە ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمە پێش ئەوەی یاساكە بەرز بكرێتەوە بۆ دەنگدان هات".