بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی كەشناسی بۆ ڕۆژانی داهاتوو كەشوهەوای وڵاتەكەی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات لەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما دابەزێت.
لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، "كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لە رۆژی پێشوو نزیكن، لەكاتێكدا كەشوهەوای لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەور دەبێت بۆ هەور لەگەڵ نمە باران كە هەندێك جار ڕەشەبا دەبێت." و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ڕۆژی پێشوو، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور مام ناوەند دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای رۆژی سێشەممە روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵات، هاوكات پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نزیك دەبنەوە لە رۆژی پێشوو، هەروەها لە بەشی باشووری وڵات كەمێك لە رۆژی پێشوو گەرمتر دەبێت".
وە ئاماژەی بەوەدا كە "كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێتەوە، و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا."
وە ئاماژەی بەوەشكردووە، "كەشوهەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوودا لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕوونادات".
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و دووشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: