وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ئەگەری بەكارهێنانی ئاوەكانی كەنداو بۆ چارەسەركردنی بیابانبوون ئاشكراكرد

ناوخۆ
  • 5-06-2022, 10:51
  • +A -A

    بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ڕوونیكردەوە كە تا چەند دەتوانرێت سوود لە ئاوی كەنداو وەربگرین بۆ چارەسەركردنی بیابانبوون لە عێراق، لە هەمان كاتدا پێشنیاری چارەسەرێكی بۆ ئەوە كرد.
    عەون زیاب، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا رایگەیاند، "گواستنەوەی ئاو لە كەنداوەوە ئەستەمە بەدەستبهێنرێت بەهۆی بەرزی بیابانەكان، كە سەدان مەتر لە ئاستی دەریاوە زیاترە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، " چارەسەرەكە دەبێت لە ڕێگەی پاڵاوتنی ئاوی سوێری دەریا بۆ شیرین بێت كە ژمارەیەك وڵاتی كەنداو و میسر كاریان لەسەر كرد.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "گواستنەوەی ئاو لە دەریاكانەوە بۆ بیابان پێویستی بە تێچووی خەیاڵی هەیە، ئەمە جگە لەوەی گواستنەوەی ئاو كاریگەری لەسەر ژینگە و ئاوی ژێر زەوی هەیە چونكە ئاوی دەریا ڕێژەی سوێری بۆ ئاستێكی گەورە بەرزدەكاتەوە".