یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، حەیدەر عەبدولڕەزاق، گیانی لەدەست دا

وەرزش
  • 5-06-2022, 10:45
  • +A -A

    بەغدا -INA
    حەیدەر عەبدولڕەزاق، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق دوای ئەوە لەلایەن چەند كەسێكی نادیارەوە لە بەغدای پایتەخت لێی درا، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.  
    ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو پێنج كەس بە بۆری ئاسن هێرشیان كردە سەر حەیدەر عەبدولڕەزاق لە ناوچەی قادسیە لە ناوەڕاستی بەغدا، بەڵام تائێستا هۆكارەكەی نادیارە.  
    خوالێخۆشبوو، یەكێكە لەو ناوە دیارانەی كە بەشداری كرد لە بەدەستهێنانی بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا، نازناوی جامی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٠٧.
    هەروەها بەشداری لە زۆر پاڵەوانێتی ناوخۆیی و عەرەبی و كیشوەری لەگەڵ یانەی تەڵەبە كردووە، جگە لە پیشەیی لە زۆرێك لە یانەكانی عەرەبی و كەنداودا.
    حەیدەر عەبدولڕەزاق، دوای وازهێنانی لە یاری مرجن، لە بواری كارگێڕیدا كاری كردووە، بۆ ماوەی چەند وەرزێك سەرپەرشتی یانەی تەڵەبەی كردووە.
    شەقامی وەرزشی بەگشتی لە عێراق غەمبارەی خۆیان بە كۆچی دوایی حەیدەر عەبدولرەزاق دەربڕی.