هەولێر- INA
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت "لەماوەی چوار مانگدا زیانی زۆر بەر خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان كەوتووە و زۆربونی نەخۆشی پەلەوەری و گرانبونی پێداویستیەكان هۆكارێكی سەرەكین لەخراپی رەوشی هۆڵەكانی بەرهەم هێنانی مریشكی زیندوو".
نازم عبدوڵا جاف، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا بڵاویكردەوە، "بەپێی بەدواداچونەكانی كۆمەڵەكەمان لەهەمو هەرێمی كوردستاندا لەماوەی ئەم 4 مانگەدا بەپێی بەدواداچونەكانمان ئەگەر حەوت سەد هۆڵ زیانی بەركەوتبێت هەر هۆڵێك بیست و پێنج ملیۆن دینار بێت زیانەكەی ئەوا ئەكاتە زیاتر لە حەڤدە ملیار دینار زیان بەر خاوەن پرۆژەكان لە هەرێمی كوردستان كەوتوە".
نازم عبدوڵا جاف ، جەخت لەوە دەكاتەوە گەر حكومەت هاوكاریان نەبێت و پشتیوانیان نەكات لە ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان ئەوا كەرتی پەلەوەر بەتەواوی مایەپوچبونی خۆی ڕادەگەیەنێت و چیتر بەرگەی ئەو هەمو زەرەرو زیانە ناگرن.
راشیگەیاند، "زیانەكان زۆر لەوە زیاترن بەڵام ئێمە بەڕێگەی كەمتر دەیخەینە بەرچاو لەبەرئەوەی نرخی تەواوی كاڵاكان لەسەر خاوەن كێڵگەكان گرانبون و نەخۆشیش بەردەوام لەزیادبونە.