وەزیری پەروەردە پەسەندكردنی میكانیزمی نوێ و بەپەلە ئاڕاستەی دەكات لە شێوازی دابەشكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە

ناوخۆ
  • 5-06-2022, 00:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزیری پەروەردە، عەلی حەمید دولەیمی، ئاڕاستەی پەسەندكردنی میكانیزمی نوێ و بەپەلەی كرد لە شێوازی دابەشكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە لە قۆناغی داهاتوودا، هاوكات پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی راگەیاند بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان.
    وە وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "وەزیری پەروەردە، عەلی حەمید دولەیمی ، كۆبوونەوەیەكی فراوانتری لە باڵەخانەی وەزارەت ئەنجامدا، كە بەڕێوەبەرە گشتیەكانی پەروەردەی لەپارێزگاكان و ئەندامانی لیژنەی هەمیشەیی بۆ تاقیكردنەوەكان و لیژنە لاوەكییەكانی تاقیكردنەوەكان، بە ئامادەبوونی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان؛ بۆ تاوتوێكردنی شێوازەكانی پاراستن كە پێویستە وەربگیرێت بۆ پاراستنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە.
    دولەیمی دووپاتی كردەوە، بەپێی راگەیەندراوەكە، كە رێوشوێنی دەستبەجێ دەگیرێتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵكردن و گەمارۆدانی دزەكردنی پرسیارەكان، جەختی لەسەر مامەڵەی توند لەگەڵ ئەو كەسانە كردەوە كە بەشدارن لە پرۆسەی دزەكردن كە چەند رۆژێك لەمەوبەر روویدا و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست كە پارێزگاری لە پرۆسەی تاقیكردنەوە بە شێوەیەكی ڕێك و پێك.
    وەزیری پەروەردە ئاڕاستەی گرتنەبەری میكانیزمی نوێ بەپەلە لەشێوازی دابەشكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە لەقۆناغی داهاتوودا بۆ پاراستنی هەوڵی خوێندكار، كە هەرگیز ناتوانرێت موزایەدەی لەسەر بكرێت، ئاماژەی بە پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئۆرگانە پاڵپشتەكانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان وەزارەتەكانی تر بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیكردنەوەكە.
    دولەیمی گوێی لە وتارەكەی ئامادەبووان گرت، كە لە بەرامبەردا قەبارەی ئەو تەحەددایانەیان ئاشكرا كرد كە ڕووبەڕووی كارەكانیان دەبنەوە لە لیژنە لاوەكییەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڵێنی داوە بەسەریاندا زاڵ بێت و چارەسەری گونجاو بۆیان بدۆزێتەوە بۆیە كە بڕوانامەی عێراقی لە نێو ئەولەویەتەكان و بەرزترین بەهای زانستی دەمێنێتەوە.