بابل ... دەستگیركردنی بازرگانی فرۆشتنی ئەندامی جەستەی مرۆڤ

ئەمنی
  • 4-06-2022, 22:05
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی بازرگانێكی ئەندامی جەستەی مرۆڤی لە پارێزگای بابل ڕاگەیاند.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە رایگەیاند، "بە هەوڵێكی وردی هەواڵگری و لە رێگەی بۆسەیەكی توندەوە، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابل كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش بوون". توانای دەستگیركردنی بازرگانی ئەندامی جەستەی مرۆڤ لە ناوچەی موحەیزم لە ناوەندی شارەكە حیلەی پارێزگای بابل.
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "تۆمەتبارەكە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (٦/١)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكە ڕادەستی دەسەڵاتی لێكۆڵینەوەی پەیوەندیدار كراوە".