هەولێر -INA
لە خولی نایابدا یانەی نەورۆز بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بەیانەی دیوانییە دۆڕا .
لە چوار چێوەی هەفتەی 34ی خولی نایابی تۆپی پێی یانەی دیوانییە میواندارێتی یانەی نەورۆز كرد یانەی خاوەن یاریگا توانی بە گۆڵێكی بێ بەمبەری لە یانەی میوان بباتەوە هەر بەهەمان ئەنجامی یاری پێشووتر كە یەك بەهیچ لە بەرژەوەندی یانەی دیوانییە تەواو .
یانەی دیوانییە توانی لە خولەكی 28 لە رێگای یاریزان كەڕار رەزاقەوە تاكە گۆڵی یارییەكە تۆمار بكات بەم بردنەوەیش یانەی دیوانییە هەنگاوێك لە دابەزین بۆ خولی پلەی یەك دوور بكەوێتەوە بوو بەخاوەن 32 خاڵ لە ریزبەندی 18 و یانەی نەورۆزیش بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە ریزبەندی نۆهەم دەبینرێت.
هەروەهای یانەی نەورۆز بۆ 11 هەم یاریی تامی شكستی نەكردووە .