وەزارەتی كشتوكاڵ:سێ هۆكار هەیە بۆ گرانی نرخی ماسی لە بازاڕەكان

ناوخۆ
  • 4-06-2022, 21:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی كشتوكاڵ سێ هۆكاری بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ماسی لەم لە بازاڕی ناوخۆیی دەستنیشان كرد و وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەنگاوی دوو ئاستی بۆ كەمكردنەوەیان، هۆكاری سەرئاوكەوتنی ماسی ئەم دواییەی لە دەریاچەی گشتی ڕوونكردەوە.
    هادی هاشم، وتەبێژی وەزیری كشتوكاڵ، بە كەناڵی عێراقییە ئەخباریەی راگەیاند، دوای ئەوەش ئاژانسی هەواڵی عێراقی  وەریگرت كە "ئەوەی لە سەرئاوكەوتنی ماسییەكان روودەدات تا ئاستی كاریگەری لەسەر سامانی ماسی نییە لە عێراق، هەروەها حاڵەت هەیە لە دەریاچەی گشتی نێوان پارێزگاكانی دیوانییە و واست دەركەوتووە كە تێیدا مادەی ژەهراوی بەكارهاتووە، كە بووەتە هۆی ئەوەی با ماسییەكی زۆر بكوژێت و سەرئاوبكەون".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "دواتر وەزارەتی كشتوكاڵ پەیوەندی بە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوا كرد، هەروەها دەروازەكانی دەریاچەی گشتی كە بەرەو زەلكاوی دەلمەج دەڕوات داخران بۆ دیاریكردنی ئەو ژەهراویبوونەی كە روویداوە. هەماهەنگییەكی بەرز لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان هەیە بۆ بەدواداچوونی ئەو كەسانەی كە بە ئەنقەست ڕووبارەكان ژەهراوی دەكەن بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر سامانی ماسییەكان هەبێت."
    سەبارەت بەو هۆكارانەی كە بوونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ماسی، وتەبێژی وەزیری كشتوكاڵ روونیكردەوە كە "كەمبوونەوەی سامانی ماسی لە ئەنجامی دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فورات، وشكەساڵی لە ناوچەكە، و خواستی خەڵك بۆ ماسی بەهۆیەوە بووە". ترس لە تای خوێنبەربوون، هۆكارێكی ترە سەرەڕای بوونی دڵنیایی لە وەزارەتی تەندروستی".
    جەختیشیكردەوە، "هۆكاری سێیەم و سەرەكی دەستكاریكردنی نرخەكانە لەلایەن بازرگانی چاوچنۆك، هەروەها لەسەر دوو ئاست هەنگاومان ناوە، یەكەمیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ڕێكخستن و حكوومی بۆ سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی نرخەكان و هەروەها كردنەوەی هاوردەكردنی ماسی بۆ كەمكردنەوە نرخەكانیان لە بازاڕی ناوخۆییدا”.