پەروەردەی پەرلەمان: سبەی میوانداریكردنی وەزیری پەروەردە سەبارەت بە دزەكردنی پرسیارەكانی پۆلی سێهەمی ناوەندی دەكرێت

سیاسی
  • 4-06-2022, 21:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان دووپاتی كردەوە كە سبەی یەكشەممە بەردەوام دەبن لە میوانداریكردنی عەلی حەمید دلێمی وەزیری پەروەردە، بۆ ئەوەی چەند راسپاردەیەك لە رووداوی دزەكردنی پرسیارە وەزارییەكاندا بێتە ئاراوە.
    ئینتیسار غورابی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "لیژنەی پەروەردە، دوای كۆبوونەوەی خۆی سەبارەت بە پرسیارەكانی دەزپێكردنیان  سبەی یەكشەممە چەند راسپاردەیەك دەهێنێتە ئاراوە".
    غورابی زیادی كرد، "لیژنەكە سبەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران میوانداری وەزیری پەروەردە دەكات، بۆ ئەوەی ڕاسپاردەكان بخەنە ڕوو".
    ئەوە ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان كە سەر بەفراكسیۆنی سەدرە، ئاماژەی بەوەدا كە " فراكسیۆنی سەدری كۆبووەتەوە و لیژنەیەكی لە ئەندامانی لیژنەكانی پەروەردە و دەستپاكی و یاسایی پەرلەمانی دەستنیشانكرد بۆ لێكۆڵینەوە لە پرسەكە و لێكۆڵینەوە لە هەموو هۆكارەكان".
    ئەو هیوای خۆی دەربڕی "بە ئەنجامەكان بێنە دەرەوە و ڕاستەوخۆ ڕایبگەیەنن و هیچ شتێكی پەیوەندیدار بەو پرسەوە نەشارێتەوە".
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "بلۆكی سەدری لە یەكەم ڕۆژەوە دوای دزەكردنی پرسیارەكان لیژنەیەكی لەسەر ئەو پرسە پێكهێناوە".