بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان جەختیكردەوە لەسەر پێویستی یاسادانان بۆ یاسایەكی پێشنیازكراوی پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان پێش پێنجشەممەی داهاتوو، وادەی كۆتایی خولی یەكەمی یاسادانان، هاوكات دووپاتی كردەوە كە سبەینێ كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت بۆ دوا گۆانكارییەكانی یاساكە.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە كەناڵی عێراقییە ئەخباریە راگەیاند ، دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت “سبەی یەكشەممە لیژنەی دارایی كۆدەبێتەوە بۆ كۆتاییهێنان بە پێشنیازی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری ، و ئێمە دەرفەتمان هەیە لە دانیشتنێكی پەرلەماندا دەنگ لەسەر بدەین تا چوارشەممەی داهاتوو، چونكە پێنجشەممەی داهاتوو كۆتایی هاتنی یەكەم خولی یاسادانان.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەبێ یاسادانان بۆ ئەم یاسایە، وڵات دەچێتە قەیرانێكی راستەقینە لە پرسەكانی خۆراك و كارەبا و گەشەپێدان و بابەتە بەپەلەكانی تردا، هەروەها ناتوانرێت ماوەی یاسادانان درێژبكرێتەوە، چونكە مانگێك پێشتر درێژكرایەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەهۆی قەیرانی سیاسییەكانەوە دوادەخرێت و ناتوانێت چاوەڕێی پێكهێنانی بكات بۆ ئەوەی یاسایەك دەربكات.