بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی ئەندامێكی دیاری تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای كەركوك راگەیاند.
لەراگەیندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە ئاماژە بەوە كراوە، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و دیسپلین لە دەسەڵاتی كۆكردنەوەی جەماوەری، بە هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، توانیویەتی ئەندامێكی دیاری داعشی تیرۆرست دەستگیر بكات پارێزگای كەركوك".
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەمە دوای هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان هات كە لە پارێزگای كەركوك هەستاون بە جێ بەجێ كردنی ئەركەكانیان، دوای وەرگرتنی رەزامەندی یاسایی لە دادوەری تایبەتمەند لە حەشدی شەعبی، كە تێیدا ئەندامێكی تیرۆریستی دیاری سەر بە تیرۆریستی داعش دەستگیركرا . لەناو ئەو پارێزگایەی كە پێی دەوترێت پارێزگای نەینەوا، قەزای شەنگال".
ئاماژەی بەوەشكرد، "تیرۆریستەكە پۆستی بەرپرسی پشتیوانی بۆ چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە كەرتی شنگال بەناو دەوڵەتی نەینەوا"ی هەبووە، هەروەها چەندین تاوانی قێزەونی ئەنجامداوە، دیارترینیان دەستدرێژیكردنە سەر 5 ژنی ئێزدی دوای ئەوان وەك دیاری پێشكەشی كرا، یەكێكیان تەمەنی لە ١٦ ساڵ زیاتر نەبوو، هاوكات، بە شێوەیەكی دڕندانە مێرد و منداڵەكانی تری ژنەكانی كوشت.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی "تیرۆریستە تاوانبارەكە بەشداری چەند هەڵكوتانەیەكی كرد كە دیارترینیان (شەڕی شەنگال) بوو، ئەم دەستگیركردنەش دوای ئەو هەوڵە زۆر و هەنگاوە بێوچانە و ئەو كارە ئەمنی و هەواڵگرییەی كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش ئەنجامدرابوو هاتە ئاراوە".