بەغداد - INA
وەزارەتی ژینگە ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: رەشنوسی یاسای نوێی بەڕێوەبردنی خۆڵ و خاشاكی ناردووە بۆ سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ڕۆژانەش بڕی خۆڵوخاشاكی بۆ هەر كەسێك دیاریكراوە.
عیسا فەیاز بەڕێوەبەری بەشی تەكنیكی لەوەزارەتی ژینگە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پڕۆژە یاسایەكی نوێ سەبارەت دۆسیەی بەڕێوەبردنی پاشماوە یاخود خۆڵ و خاشاك لە عێراق ئامادەكراوە،و بەپێی راسپاردەی سەرۆك وەزیرانیش لەلایەن لیژنەیەكەوە ئامادەكراوە كە پێكدێت لە لە وەزارەتی ژینگە و نوسینگەی سەرۆك وەزیران/ دەستەی ڕاوێژكاران و سكرتارییەتی بەغداد و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و خانووبەرە و شارەوانییەكان و دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی.
ئاشكراشیكرد: لیژنەیەكی فەرعی باڵا پێكهێنراوە بۆ بەڕێوەبردنی خۆڵوخاشاك لەعیراق بەسەرۆكایەتیی سكرتارییەتی بەغداد و بەفەرمانی دیوانی ژمارە 7 ی ساڵی 2022 و هەفتەی ڕابردوو ڕەشنووسی یاساكەیان ڕەوانەی سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانیان كرد.
وتیشی: یاسا نوێیەكە تیشكی خستوتەسەر دانانی بناغەی نوێی زانستی بۆ دۆسیەی خۆڵوخاشاك لە عێراق و پشتگیری وەبەرهێنان و بەكارهێنانی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەپێی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەكانی عێراق بۆ گۆڕانكاری كەش و هەواو ڕێككەوتننامەی پاریس بۆ دڵنیابوون بەكارهێنانەوەو بەڕێوەبردنی باشی دۆسیەی خۆڵوخاشاك لەعیراق.
ئاشكارشیكرد: تێكڕای خۆڵوخاشاكی شارەوانی بۆ هەر كەسێك لە عێراق نزیكەی 1.2 كیلۆگرامە لە ڕۆژێكدایە، وە بەغدادی پایتەخت كە نزیكەی 8 ملیۆن كەسە، لە ڕۆژێكدا 8-10 هەزار تۆن خۆڵوخاشاك بەرهەم دەهێنێت.