ئێوارەی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرتی هونەری بێ بەرانبەر لە پارکێکی شاری ھەولێر ساز دەكرێت

هونەر
  • 4-06-2022, 17:51
  • +A -A

    ئەمرۆ شەممە , لە بڵاو کراواوەیەکدا کە دەست ئاژانسی ھەواڵی عێرقی (INA) کەوتوە ، ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند ، بۆ زیاتر سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و دروستكردنی كەشێكی خۆشگوزرەكانی،بڕیارە ئێوارانی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرت ،وەك بەشێك لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی گەشتوگوزار بێ بەرانبەر ساز بكرێت.
    منەخان راشیگەیاند کە : كۆنسێرتەكان كاتژمێر 8ی ئێوارە دەست پێ دەكەن و هەر جارە و لە پاركێکی شاری  هەولێر بەڕێوە دەچێت.
    ووتیشی : بۆ ئەم هەفتەیەش كۆنسێرتەكە لە پاركی شانەدەر  ئەنجام دەدرێت.
    ھاوکات بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی سەقامگیریی ھەولێر وەک پایتەختی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاری، ڕێژەی گەشتیاران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و  هەموو كارئاسانییەك لەلان حکومەتەوە  بۆ كەرتەكە کراوە.