بەرگری شارستانی لە بەسرە ئاگرێك كۆنترۆڵدەكەن و تەرمی هاوڵاتیەك دەردەهێنن

ناوخۆ
  • 4-06-2022, 17:33
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ئاگرێك لە بینایەكی پارێزگای بەسرە كۆنترۆڵكراوەو ئاشكراشیكرد:  تەرمی هاوڵاتیەك كە لە كاتی ڕووداوەكەدا گیانی لەدەستداوە دەرهێنراوە.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە ناوچەی شەقامی جەزائیر لە ناوەڕاستی پارێزگای بەسرە ئاگرێك كە لەناو بینایەكی سێ‌ نهۆمیدا كە كۆمپانیای بانكی بووە كەوتبوەوە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شاستانیەوە كۆنترۆڵكرا.
    ئاشكراشیكرد: زیاتر لە پێنج تیمی ئاگركوژێنەوە بەشداربوون لە پرۆسەی كوژاندنەوەی ئاگرەكە، ئاشكراشیكرد: ئاگرێكی زۆر لەبەردەم بیناكەدا بوو بەهۆی ئەوەی كە باڵەخانەكە بە جۆرە مادەیەك رووپۆشكراوە كە بە پێی یاسای بەرگری شاستانی ژمارە 44ی ساڵی 2013 قەدەغەیە و پێشتریش خاوەن بابڵەخانەكە ئاگاداركراوەتەوە كە ئەو كەرەستەیەی بۆ روپۆشكردن بەكارییانهێناوە لایببەن.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەناو باڵەخانەكەدا تەرمی هاوڵاتیەكیان دۆزیەوە كە لە ئەنجامی ڕووداوەكە گیانی لەدەستداوە و گواستراوەتەوە و ڕادەستی بەشی پزیشكی دادوەری پارێزگاكە كراوە، بەپێی ڕێكارە یاساییەكانیش بەرگری شارستان داوای لێكۆڵینەوەیەكی كرد لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی پسپۆڕی دادوەری بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەكە لەبیناكەدا.