هه‌ولێرـ INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيشوازى له خاتوو مارينا سێرێنى، جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له‌راگه‌یندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه هاتووه" له كۆبوونه‌وه‌كدا كه‌هه‌ر باڵيۆزى ئيتاليا له به‌غدا و كونسوليان له هه‌ولێر ئاماده بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاليا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى نێوانيان، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى مرۆيى و سه‌ربازيى ئيتاليا له عيراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌رى دژى تيرۆردا دووپات كرده‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه" خاتوو سێرێنى بانگهێشتى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتالياى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه تا سه‌ردانى ڕۆما بكات و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، عيراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕيزى پێشه‌وه‌ى بايه‌خ و پرۆگرامى گه‌شه‌پێدان و هاريكاريى ئيتاليادان و وڵاته‌كه‌ى به گرنگييه‌وه له عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.