قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

سیاسی
  • 4-06-2022, 16:45
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA

    ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە مارینا سێرینی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا كرد.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ راگه‌یاند" لەکۆبوونەوەیه‌كدا كه‌ هەر یەکە لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێم ئامادەبوون، مارینا سێرینی جەختی کردەوە ئیتاڵیا دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانێت و دەیانەوێت ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێم بەهێزتر و پتەوتر بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکارییە سەربازی و ئابورییەکان دەربڕی.
    له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ جێگری سەرۆکوەزیران ستایشی هاوکارییەکانی ئیتاڵیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و جەختی کردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە تایبەتیش لەڕووی ئابورییەوە. داواشیکرد حکومەتی ئیتاڵیا هانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانیان بدەن بێنە هەرێمی کوردستان و بەشداربن لە پێشخستن و گەشەپێدانی ئابوری هەرێم.
    هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ دۆخی سیاسی عێراق و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون و لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی و رایگەیاند تا ئیستا  گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان نەچووەتە قۆناغێکی دڵخۆشکەرەوە. ئاماژەی بەوەشدا ناکۆکی سەرەکی لایەنەکان تا ئیستا لەسەر پۆست و ئیمتیازاتە و کاتی ئەوە هاتووە ئەگەر ناکۆکی و کێشەش هەبێت لەسەر سیاسەت و دیدی جیاوازبێت بۆ حکومڕانی.