بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكی شارەوانی بەغدا، ئەندازیار عەمار موسا كازم، دەستپێكردنی هەڵمەتێكی گەورەی ڕاگەیاند بۆ گۆڕینی بەغدا بۆ دەشتایەكی سەوز بە چاندنی دە هەزار نەمام وەك قۆناغی یەكەم، كە لە قەناتی جەیشەوە دەستپێدەكات.
ئەمانەتی بەغدا لە راگەیندراوێكدا كە كوپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە و تێیدا هاتووە :" ئەمڕۆ شارەوانی بەغدا هەڵمەتێكی بۆ چاندنی دە هەزار نەمام دەستپێكرد". وەك قۆناغی یەكەم، لە قەنات جەیشەوە پێدەكات، كە شوێنێكی ژیانی و گرنگە لە تەنیشت روسافە كە لە قۆناغەكانی پێشوودا بەدەست پشتگوێخستنەوە دەناڵێنێت
وە ئاماژەی بەوەشكرد، "قەنات جەیش بەسەر چەند بەشێكدا دابەشكرا و رادەستی بەشە شارەوانییەكان كرا كە دەڕواننە قەنات جەیش، هەروەها دەستمان بە هەڵمەتێك كرد بۆ چاندنی، و بەردەوامە لە سەرتاسەری پایتەخت، بەغدا"، جەختی لەوە كردەوە كە. ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی كرد بۆ زیادكردنی پانتای سەوز لەناو بەشە جوگرافییەكانیان، و هەفتەی ڕابردوو باخچەیەكی ٤ دۆنممان كردەوە، و هەڵمەتەكان بەردەوامن بۆ پاراستنی لەسەر ناوچە سەوزەكان و فراوانكردنیان بۆ ئەوەی ببنە دەرچەیەكی تەندروست و ژینگەیی بۆ خەڵكی پایتەخت ”.
ئاماژەی بەوەشدا "هاوكاری لە نێوان شارەوانی بەغدا و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و تیمە خۆبەخشەكانی گەنجانی بەغدادی هەیە بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی هەڵمەتە هاوبەشەكان لە كەرتەكانی پاكوخاوێنی و كشتوكاڵ و دارستانكردن بۆ گۆڕینی بەغدا بۆ باغێكی گەورەی سەوز".