هەولێر ... سێ كەس بەتۆمەتی دانانی نووسینگەی ڤیزا دەستگیركران

ئەمنی
  • 4-06-2022, 14:14
  • +A -A

    هەولێر - INA
    پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند و بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی تەیراوە، باندێكیان بە ناوەكانی (ف. ش. ع.) و (ك. ح. ح.) و (ك. ق. ج.) دەستگیر كرد، كە هەڵسابوون بە دانانی نوسینگەی دراو بە ساختە كە بەفێڵی وەرگرتنی ڤیزا پارەیان لەخەڵك وەردەگرت.
    پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەشدەكات،تۆمەتباران، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا بەپێی ماددە (456) لەیاسای سزادان وە ڕادەستی دادگا كران.