هێزەكانی حەشدی شەعبی بەرپرسی داعشە بیانییەكان لە باكووری بەغدا دەستگیركرد

ئەمنی
  • 4-06-2022, 13:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، مەفرەزەكانی هەواڵگری و زانیاریی سەر بەحەشدی شەعبی ئەندامێكی تیرۆریستییانی داعشی دەستگیركرد كە بەناو بەرپرسی هێنانی ئەندامانی بیانییەكانی بۆ ناو تیرۆریستی داعش لە باكووری بەغدادەستگیركرا.
    لە راگەیندراوێكی دەستی حەشدی شەعبی كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەتووە  ئاماژەی بەوەشكردوە "لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا كە تایبەتمەندە بە هاوكات لەگەڵ  چاودێری ورد و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەغدا كە سەر بە ئیدارەی هەواڵگری و زانیاری گشتی سەر بە حەشدی شەعبی سەركەوتوو بوو لە دەستگیركردنی تۆمەتبار (ن.س) بەپێی فەرمانە دادوەرییەكان لە ناحیەی راشیدیە لە باكووری بەغدا.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو تیرۆریستە یەكێكە لە ئەندامانی داعش و پۆستی بەرپرسی بەناو كۆچبەران و بیانییەكانی بەدەستەوەیە، هەروەها ژمارەیەكی تیرۆرستی لە گەڵدا بوو.