ئاسایشی نیشتمانی وردەكاری تەواوی دەستگیركردنی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە تۆمەتبارن بە دزەكردنی پرسیاری پۆلی سێیەمی ناوەندنی

ئەمنی
  • 4-06-2022, 13:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی وردەكاری تەواوی پرۆسەی دەستگیركردنی بۆ ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە تۆمەتبارن بە دزەكردنی پرسیاری پۆلی سێیەمی ناوەندنی.
    وە ئاژانسەكە لە راگەیندراوێكدا كەكۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت وتێیدا روونیكردووەتەوە كە "بە راسپێردراوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستی بە لێكۆڵینەوەیەكی تۆكمە كردووە سەبارەت بە دزەكردنەكە پرسیارە وەزارییەكان بە هاوكاری وەزارەتی پەروەردە و بەڵگەی تاوانكاری وەزارەتی ناوخۆ و لە ژێر چاودێری دەسەڵاتە دادوەرییە پەیوەندیدارەكان."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "دوای كۆمەڵێك ڕێكار كە بریتی بوو لە دۆزینەوە لە شوێنەكە و پەنجەمۆر، و لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كارمەندانەی كە تێوەگلاون لە وەرگرتن و دابەشكردنی پرسیارەكان بۆ ئاشكراكردنی ئەو بارودۆخانەی كە هاوڕێی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان بوون، لێكۆڵینەوەكان گەیشتوونەتە ئەنجامی ئەوەی (3) كارمەندەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان". وەزارەتی پەروەردە سزا دراون، كە راستەوخۆ بەرپرسیارن لە دزەكردنی پرسیارەكان، جگە لە گومانی (2) كەسی دیكە. لێكۆڵینەوەكانیان هێشتا بەردەوامە."