بەغداد _ INA
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ هەینی وەرگرتنی نمرەی نیوەی ساڵی ڕەتکردەوە وەک ستانداردی سەرکەوتن بۆ تێکڕای پۆلی سێیەم.
لە تۆمارێکی دەنگیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە، حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی ناوبراو وتی: هیچ ڕاستییەک نییە لەوەی کە لە سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکرێتەوە بە وەرگرتنی نمرەی نیو ساڵ یان چارەکی دووەم وەک نمرەی کۆتای سال.
وتیشی: "تاقیکردنەوەکانی ناوەندی سێیەم بەم نزیکانە دەستپێدەکەنەوە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی لیژنەی تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی دیاری بکرێت کەی دەستپێدەکەنەوە".