بەغداد _INA
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ کاتژمێرەکانی کردنەوەی دەوام بۆ تەواو کردنی مامەڵەکانی تۆماری ئۆتۆمبێل و مولەتی بازاڕ دانا
بەڕێوبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کەکۆپیەک دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتوە رایگەیاند : "ستافی هەموو بەشەکانی ناونوسین (پڕۆژەی نیشتمانی) لە کاتژمێر 8ی .تا 8 ی. ئێوارە کار دەکەن، بۆ وەرگرتنی هاوڵاتیان و تەواوکردنی مامەڵەکانیان و ئاسان بەڕێوبردنی ئیشەکانیان.
وتیشی: "چاککردنی پێویست بۆ سیستمی تۆمارکردن لەلایەن کۆمپانیای ئەڵمانییەوە تەواو بووە بۆ ئەوەی زیاتر لە جاران جێگەی بکاتەوە، چونکە ژمارەی مامەڵەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە سێزدە هەزار مامەڵە و زانینی ئەوەی کە پرۆژەی نەتەوەیی بەردەوام لە کارکردن و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری دا یە بۆ هاوڵاتیان.
دیاریش کرد : "هێڵە گەرمەکان (440-455) بۆ هاوڵاتیان دانراوە بۆ وەرگرتنی پێشنیار و پرسیار و و سکاڵا"