بەغداد _INA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند بومەلەرزەیەک بە پلەی3.2 رێختەر لەباکوری قەزای پێنجوێن سەر بەپارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
وەزارەت لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی ف عێراق (INA) کەوتوە بڵاوی کردەوە، "ڕوانگەی بومەلەرزەکەی لە دەزگای گشتی چاودێری ئاسمانی و بومەلەرزەیی لە کاتژمێر 2:39:50 خولەکی پاش نیوەڕۆ. بە کاتی ناوخۆ، بە گوڕی 3.2 و بە درێژای 12 کیلۆمەتر لە باکوری قەزای پێنجوێن سەر بەپارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
وتیشی: "هاوڵاتیانی قەزاکە هەستیان بومەلەرزەکە نەکردووە؛ داواش دەکەین کە دوورکەونەوە لە دەنگۆی و هەواڵی هەڵە؛ پێگیر و پەیوەست بن بە فەرمانە بومەلەرزەییەکان کە لەلایەن دەسەڵاتی گشتی هێزی ئاسمانی و چاودێریی بومەلەرزەوە دەرچووە.