بەغداد _INA
بەڕێز محەممەد جەعفەر سەدر لە وتارێکدا بۆ ڕۆژنامەی "ئەلسەباح" باس لەئایندەی عێراق دەکات لەنێوان ئیدارەی دەوڵەت و پڕۆژەی دروستکردنی دا.
محەمەد جەعفەر سەدری کوڕی شەهید محەمەد باقر سەدر نەخشەڕێگایەک بۆ هەنگاونان بەرەو قۆناغی دەسەڵات و ئیدارەکەی بۆ قۆناغی دەوڵەت بنیاتنانەکەی نەخش دەکات.
لە وتارەکەیدا کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) پێگەیشتوە، ئاماژەی بەوەداوە"یەکەم سودی دوای هەڵبژاردنەکان تەواوکردنی پڕۆژەی دروستکردنی دەوڵەتە کە تا ئێستا تەواو نەکراوە" و ڕەخنەی لە "سەرقاڵبوون بە ئیستیحاق دووەم کە هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و ئامادەکردنی بەرنامەی حکومەت و بەجێهێشتنی کارە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پرۆژەی دروستکردنی دەوڵەت کە هەمیشە دواخراوە.
بەڕێز سەدر چەند خاڵێک داناوە بۆ بنیاتنانی دەوڵەت بەپێی بەرنامەیەکی پراکتیکی و ورد، دیارترینیان ئەوەیە کە بڕیارەکەنمان دەبێت عێراقێکی سەربەخۆ بێت و چەک سنوردار بکات و دژی گەندەڵی بێت.
واش دەبینیت : "خستنە پێشەوەی زۆرینەی نەتەوەیی گونجاوترین میکانیزمە بۆ سەرکەوتنی بەرنامەی حکومەت و باشترین ڕێگایە بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت"