دەسگیرکردنی دوو تیرۆریست لە دوو پارێزگادا

ئەمنی
  • 3-06-2022, 16:22
  • +A -A

    بەغداد/INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دوو تیرۆریستی دەسگیرکردووە  کە یەکێکیانساختەکاری کردووە چەند پشتێنێکی تەقێنەریشی دەستگرتووە بەسەردا.
    لەبەیاننامەیەکی شانەکەداکەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەچەند ئۆپەراسیۆنێکی جودادا کە بەپێی زانیاریەکانی هەواڵگری سەربەلقەکانی هێزی 15و5و10دەستەبەربوون و بەبەشداری فەرماندەیی هێزەکانی وشکانی هەمان هێز توانرا دوو تیرۆریست دەستگیربکرێن لە هەردوو زاڵگەی الصقور لە دەروازەی ئەنبار وڕومێلە لەناوچەی قائم هردووکیشیان پێشتر داواکراو بوون.
    بەیاننامەکە وتی کە هێزەئەمنیەکە توانی جوار پشتێنی تەقێنەر وچەکەمەنی لەڕۆژاوای نەینەوا دەست بەسەردا بگرێت و جگەلەوەش کەسێک دەسگیر بکات کە کاری ساختەکاری دەکرد و ٢٢  ماسترکاردی ساختەی بەدەستەوەگیرا لەئەنبار.
    هروەها جەختی لەوەکردەوە کە کە ساختەکارەکە حەواڵەی لایەنە
    پەیوەندیدارەکان کرا بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی و هەردوو  تیرۆریستەکەش درانە لایەنەپەیوەندیدارەکان وئاماژەشی بەوەدا کە مەفرەزەکانی ئەندازیاری کە یاوەری هێزەکان بوون کاری لابردنی پشتێنە تەقێنەرەکانیان گرتنە ئەستۆ.