بەغداد _INA
وەزارەتی سەرچاوەئاویەکان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر ماسی دوای ژەهراویکردنی ئاوی ناوچە گشتییەکان لەدیوانیە مردوو ن.
وەزارەتی ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتوە رایگەیاند ، "کۆمەڵێک لە تێکدەرەکان ژەهریان فڕێدایە ناو ستوونی گشتی نێوان پارێزگاکانی دیوانییە و واست و لە ئەنجامدا بووە هۆی لە ناوچونی ژمارەیەک ماسی"وتیشی: "ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر لەلایەن کادیرانی دەریاچەی دەڵماچەوە بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی ژەهرەکان بۆ پاراستنی ماسیگرەکان لە لەناوچوون"
ئەو وەزارەتە داوای لە هێزی پاراستنی دەریاچەی دەڵماچەوە کرد کە بە بەردەوامی گەڕان ئەنجام بدەن بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی تێکدەران بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە دۆخە لە داهاتوودا