بەغداد/INA
وەزیری دەرەوە فواد حسین ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختی کردەوە لەوەی باری ئەمنی ئێستای عێڕاق لەپێشوو باشترە.
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری دەرەوەی فواد حسین کۆپیەکی لە قەواڵەی ئەرکی الینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێڕاق وەرگرت ، پاشانیش هەردوولا گفتوگۆیان کرد دەربارەی پێشبردنی پەیوەندیەدووقۆڵیەکان و گرنگی
پتەوکردنی هەماهەنگی وهاریکاریلەهەمووبوارەکاندابوبەرژەوەندی هەردوولا.
وتیشی هەردوولا باسیان لە کێشەی وشکەساڵی و بیابانبوون
و کەمبونەوەی جۆری بایۆلۆجیو ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەیان
بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانیان ودابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ ژیانی مرۆیی.
هەروەها هەردوولا باسیان لە بارودۆخ و پێشهاتەکانی عێڕاق کرد بەتایبەتی باری ئەمنی کەڕووی لەباشی کردووە و وتیشی کە حکومەت لەکۆششدایە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان لە زێدی خۆیان.
وتیشی کە هەردوولا باسیان لە چەند بابەتێکی هەرێمی ونێودەوڵەتی و مەسەلە هاوبەشەکان کرد بەتایبەتی جەنگی ئۆکڕانیا کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکە لەڕووی ئابووریەوە.
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکاپابەندبوونی وڵاتەکەی دەربڕی
بۆ پاڵپشتکردنی عێڕاق لەهەمووبوارەکانی ڕۆشنبیری وفێرکردن وتەندروستی و ژینگە.
هەروەها فواد حسین بەگوێرەی بەیاننامەکە ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ سازکردنی
بارودۆخەکە بۆئەداکردنی ئەرکەکانی بەوپەڕی ڕێکوپێکی.