بەغداد/INA
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆڕۆژی هەینی ڕێکارەکانی خۆی ئاشکراکرد دەربارەی پێشێلکاریەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا، جەختیشی کردەوە لەسەرپێبژاردنی پێشێلکارەکانی پێشوو.
وتەبێژی وەزارەت احمد موسی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە حکومەتە خۆجێیەکان و پارێزگارەکان بەرپرسارێتی موەلیدەکان دەگرنە ئەستۆ و وەزارەت پەیوەندی بەم
بابەتەوە نیە.
وتیشی وەزارەتی کارەبا بەشێوەیەکی باش وبەردەوام لەگەڵ حکومەتە خۆجێیەکان پارێزگارەکان هەماهەنگی دەکات
بۆ نەهێشتنی پێشێلکاریەکانی سەرتۆرەکان و پێبژاردنیش دەسەپێنێتە سەر پێشێلکارانی پێش دووساڵ و ڕێکاری یاسایی
دژیان وەردەگرێت.
وتیشی وەزارەت خشتەکان دەنێرێتە قەزاوناحیەکانئەنجومەنەکان پارێزگارەکان.
لەپێناو شارەزاکردنیان لە ڕەوش پێدانی کارەبا و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر پێشێلکاران .
جەختیشی لەوەکردەوە کە هەڵمەتەکانی وەزارەت بەردەوابەرامبەر بەپێشێلکاران
ڕوونیشی کردەوە کە دزینی کارەبا کاریگەری نەرێنی هەیە
لەسەر تۆڕەکە و بەزینی سامانی گشتیش هەژماردەکرێت، جەختیشی لەوەکردەوەکە وەزارەت بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێکارەکان دژ بەپێشێلکاریەکان و لەم بوارەشداهەماهەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەکرێت وچونکە پێشێلکارەکان ژمارەیان زۆرەو گەیشتووەتە هەزار پێشێلکار.