لیوا ڕەسول پێنج دۆسیەی ئەمنی شڕۆڤە دەکات

ئەمنی
  • 3-06-2022, 11:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA فاتمە ڕەحمە
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی لیوا یحیا ڕەسوڵ ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی 
    جەختی لە فەرمانەکانی فەرماندەیی پۆلیس و هێزە سەربازیەکان کرد دەربارەی پێنج دۆسیەی هەمەجۆر ، ئاماژەشی بەوەدا کە بەوردی چاودێری تاوەرەکانی وزە دەکرێت .
    هەروەها ڕەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵیعێڕاقیڕاگەیاندکەسەرۆکوەزیران مستەفاکازمی 
    فەرماندەی هێزەچەکدارەکان ، فەرمانیدا بە قەدەغەکردنیهاوردەی ماددەهۆشبەرەکان
    ڕوونیشی کردەوە کە هێزە ئەمنیەکان زۆر بەفراوانی بەدوداچونی کردووە بۆ ئەوانەی بازرگانی بەماددەهۆشبەرەکانەوە دەکەن.
    وتیشی کازمی فەرمانی توندی داوە بە قەدەغەکردنی هێنانی مادە هۆشبەرەکان، ولەمبوارەدا ئۆپەراسیۆنی جۆریمان ئەنجامداوە، و بەردەوامیشین لە ڕەدوونانی ئەوانەی بازرگانی پێوەدەکەن.
    سەبارەت بە پێشێلکاریەکانیش ڕەسوڵ ئاماژەی کرد بەوەی کە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس لەبەغداو لەپارێزگاکان کاردەکەن بۆ لابردنی ئەو پێشێلکاریانە لەسەر ماڵ وموڵکی گشتی چونکە کاریگەریان دەبێت لەسەر دیزاینەکانی ئاوەدانکردنەوە. ئاماژەشی بەوەدا کەئەم کارە لەئەستۆی وەزارەتی ناوخۆدایە.ڕوونیشی کردەوە کە کاراکردنی یاداشتەکانیدەسگیرکردنلەئەرکەکانی پۆلیس و دەزگای
    هەواڵگریدایە و بەدووداچونی وردیش هەیە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکان  و وتیشی کردەوە کە دەزگا ئەمنیەکان بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە فەرمانەکانی دەسگیرکردنجێبەجێدەکەن.
    دەربارەی تاوەرەکانیش وتی کە ئەو تاوەرانە لەمێژەوە لەلایەن 
    هێزەئەمنیەکانەوە دەپارێزرێن و فەرماندەی گشتی جەختی لەپاراستنیان کردووەتەوە . هەروەها وتی کە کارمەندانی ئاسایش ئەرکی نیشیمانی خۆیان ئەنجام دەدەن و فەرمانەکان جێبەجێ دەکەن ، وتیشی ئێمە وەک فەرماندەی سەربازی پارێزگاری لەژیانی کارمەندانمان دەکەین و هەردەستدرێژیەکی خێڵایەتی ڕەتدەکەینەوەو سیستەمی دادوەریش جەخت دەکاتەوە سەر پاڵپشتکردنی هێزەئەمنیەکان لەجێبەجێکردنی یاسادا.