بەغداد/INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی پێشینەی بۆ خانەنشینان دیاریکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەستکەوتووە وتی بانکەکەمان پێشینەی خانەنشینانی لە ٥ ملیۆنەوە بۆ ٢٥ ملیۆن دیارکردووە.
ئاماژەشی بەوەدا کە مامەڵەی وەرگرتنی ئەو پێشینەیە لە لقەکانی ناو شاری بەغداو پارێزگاکانەوە پێشکەش دەکرێت.