هەولێر -INA
دكتۆر سەباح نەسرەدین ڕایگەیاند،كێشەی لەسەر داوای ھیچ كەس و لایەنێك حكومەتی عێراق دەرمانی بۆ سلێمانی نەناردووە.
دكتۆر سەباح نەسڕەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كونگرەیەكی ڕۆژنامەیدا ڕایگەیاند بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمی دەرمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی تر، بڕیارە حكومەتی ھەرێم لە بوجەی نەوت ژمارەی حسابی بۆ دابینكردنی پارەی دەرمان بكاتەوە بۆ ئەوەی تا ڕادەیەك گرفتی كەمی دەرمان چارەسەربكرێت.
هەروەها وتیشی ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك چالاكی گرنگی ته‌ندروستیمان ئه‌نجامدا، كه یه‌كێك له‌وانه كۆنفرانسی قورگ و لوت و گوێ بو، كه یه‌كێك بو له كۆنفرانسه گه‌وره‌كان و له چه‌ند رۆژی رابردودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به فه‌رمی سوپاسیان كردین بۆ به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسه گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها كۆنفرانسی كۆلێژی ته‌ندروستی كه به‌هه‌مان شێوه كۆنفراسێكی نێوده‌وڵه‌تی بو، خه‌ڵكی زۆر له ئاستی زانستیشدا به‌شداریان كرد، ئه‌مڕۆ كۆنفراسێكی زانستی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی منداڵان ئه‌نجامدرا، كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دانانانی چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش بو له هه‌مو عێراقدا بۆ شێرپه‌نجه‌ی منداڵ".
وتیشی، جگە لەو بڕە دەرمانەی حكومەتی عێراق دەینێرێت لەسەر داوای ھیچ كەس و لایەنێك حكومەتی عێراق دەرمانی بۆ سلێمانی نەناردووە.