هەولێر - INA
لە گەڕی سیی و چوارەمی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەكان ، یانەی هەولێر بوو بە میوانی یانەی قاسم و یاریەكەش لە یاریگای ئۆڵۆمپی كیفل لە پارێزگای بابل بەڕێوەچوو.
یاریكەی بە كەرم و گوڕەوە دەستی پێكرد و هەردوو یانەی هێرشیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر دەبرد یانەی قاسم لە رێگای یاریزان حەسەن عەلی بەرهی لە خولەكی 31 تۆانی تاكە گۆڵی یانەكەی تۆمار بكات، شێركۆكەریم توانی لەدەقەی 80 گۆڵی یەكسابوون بۆ یانەی هەولێر تۆمار بكات.
بەم یەكسان بوونە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی گەیاند بە 40 خاڵ لە ریزبەندی 12 هەمین و یانەی قاسمیش بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە ریزبەندی 16 هەمینە.