پۆلیسی هەولێر: ڕێگریمان لە گەنجێك كرد كە خۆی بسووتێنێت لەبەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان

ناوخۆ
  • 2-06-2022, 20:35
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ هێزەكانیان ڕێگرییان لە هاوڵاتییەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردووە كە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر ویستوویەتی خۆی بسووتێنێت.
    بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێركە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر دوای ئاگاداركردنەوەیان كە هاوڵاتییەكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ویستبووی خۆی بسووتێنێت و دەستبەجێ هێزەكانیان گەیشتوونەتە و شوێنەكە وێڕای ڕێگریكردن لە خۆسووتاندنی دەستبەسەر كراوە.
    پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە كە هاوڵاتییەكە رادەستی بنكەی پۆلیسی بەختیاری كراوە.