وەزارەتی كشتوكاڵ تەرخانكردنی پارە بۆ شوێنی پارستنی ئاسكەكان راگەیاند

ناوخۆ
  • 2-06-2022, 19:52
  • +A -A

    بەغدا - INA - نور زەیدی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی كشتوكاڵ تەرخانكردنی پارەی بۆ شوێنی پارستنی ئاسكەكان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژە بۆ  كێشەیەكی پەیوەندیدار بەو دەسەڵاتانە كرد كە ڕووبەڕووی داراییكردنی  شوێنی پارستنی ئاسكەكان دەبنەوە.
    حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاند، "لەلایەن ئێمەوە بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی شوێنی پارستنی ئاسكەكان دەكرێت، ئەو كێشانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە، لەنێو ئەو بابەتە گرنگانەدایە كە وەزارەتی كشتوكاڵ كار بۆ تەواوكردنی دەكات". 
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە شوێنی پاراستنی ئاسكەكان لە موسەناو  میسان و موسڵ هەیە  بڕە پارەیەكیشیان بۆ تەرخانكراوە ، ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەڕێگەی میدیاكان و ئەو سكاڵایانەوە كە پێمان دەگات، وەزارەت دەستیكردووە بە پشتگیریكردنی ئەو شوێنی پاراستنی ئاسكەكان بە خۆی". هەوڵەكان لە چوارچێوەی دەسەڵاتە بەردەستەكاندا، لەوانە ئەوەی كردوویەتی بە تەرخانكردنی بڕە پارەیەك لە نێوان 8- 10 ملیۆن دینار بۆ هەر جێگایەكی.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە "هێشتا شوێنی پاراستنی ئاسكەكان لە كاردان، بەڵام پارەداركردنیان بە كێشەی دەسەڵاتەكان و چۆنیەتی خەرجكردندا تێدەپەڕێت، چونكە لەلایەن پارێزگاكانەوە پارەی بۆ دابین دەكرێت".