بەغدا INA -
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك بەرهەم ساڵح و وەزیری تەندروستی ئێران بەهرام عەین ئیلاهی جەختیان لە گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان و چالاككردنی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنەكانی نێوان هەردوولا كردەوە. نوسینگەی ڕاگەیاندنەكەی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە كە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری تەندروستی ئێران بەهرام عەین ئیلاهی كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەهرام عەین ئیلاهی سڵاوی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێرانی گەیاندە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ساڵحیش سڵاوی بەهرامی بە سەرۆك كۆماری ئێران گەیاند.
ئاماژەی بەوەشدا لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییە بەهێزەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ كردووە، هەروەها گرنگییان بۆ هەردوو گەلی دۆست بۆ خزمەتكردنی هەردوو وڵات و هەموو ناوچەكە لە بواری تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی و پەتاكان داوە،لای خۆیەوە بەهرام عەین ئیلاهی، پشتیوانیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ئاوات بەرەو فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاریی دوو قۆڵی نێوان دوو وڵات بە شێوەیەك دووپاتكردەوە كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی دوو گەلی دۆست بكات.