نەجەف -INA - حەیدەر فەرمان
لیژنەی ناوەندی كە بۆ یادی شەهیدبوونی مەرجەعی ئایینی سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر و دوو كوڕەكەی و تەواوبوونی هەموو ئامادەكارییەكانی بۆ یادی ئەو بۆنەیە ڕاگەیاند، كە ساڵانە لە پارێزگای نەجەف بەڕێوەدەچێت، هاوكات كاروچالاكیەكانیشی ڕوون كردەوە .
كازم ئەلحوسێنی ئەندامی لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند: پێدەچێت ئەمساڵ وەك ساڵانی پێشوو نەبێت لەڕووی كۆكردنەوە و ئەو ژمارە چاوەڕوانكراوانەی كە دەگاتە نەجەف ،بۆ یادكردنەوەی بۆنەی ئەو یادە لە شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای گەورەی سەید شەهید محەمەد سەدر و دوو كوڕەكەی خوا لێیان خۆش بێت.
ئاماژەی بەوە شكرد لیژنەیەكی ناوەندی بۆ زیندووكردنەوە و سپۆنسەركردنی ئەم بۆنەیە پێكهێنرا، كە پێكهاتبوو لە چەندین لیژنەی لاوەكی ئەمنی، خزمەتگوزاری، و هەماهەنگیی رێكخراوەیی، هەروەها دوو لیژنەی میدیایی و رۆشنبیری، ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو لیژنانە لەسەر بنەمای رێكخستنی ئەم بۆنەیە ئامادەكردنی خزمەتگوزاری بۆ سەردانیكەران بە تایبەت ئەوانەی بە پێ دەگەنە نەجەف كە مەزارەكەی سەید سەدری لێیە.
ئاماژەی بەوەشكرد زۆر كاروان بۆ خزمەتەكە دانران، ژمارەیان زیاتر لە 100 كاروان بوو، هەروەها لیژنەی سەرپەرشتیكردنی بۆنەكە پاڵپشتی لۆجستی بۆ ئەو كاروانانە پێشكەش دەكات بە گەیاندنی ئاو و سەهۆڵ و دابینكردنی بتڵی غاز بۆ لێنانی خواردن، هەروەها لیژنەكەش بەشدارییەكی كاریگەری كرد لەم بارەیەوە.
ئەلحوسێنی زیاتر گوتی : جگە لەوەش لیژنەی ئەمنی رۆڵی ئاسانكاری بۆ هاتنی كاروانەكان لە پارێزگاكانەوە بۆ نەجەف لە رێگەی كۆنتڕۆڵی دەرەكی پارێزگاكە دەگێڕێت، سەبارەت بە لیژنەكانی رێكخستن و لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن، ئەوان ئەمەیان هەموو رووماڵ كردووە بۆ بۆنەكە بە بڵاوكردنەوەی ئاڵای ِەش و لافیتە كە باس لە بۆنەكە دەكەن بە تێكەڵاوبوون لەگەڵ هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان و دەسەڵاتەكانی ڕێكخستن سەر بە حكومەتی ناوخۆیی لە نەجەف، بە مەبەستی سەرخستنی ئەم سەردانە و تەواوكردنی بە شێوەیەك كە مسۆگەر بكات سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتی و شارەكە،لەوانەشە سەردانیكەران لە پانزەی مانگی زولقەعدە تەواو بن.
ئەلحوسێنی جەختی لەوە كردەوە چالاكی زۆر هەیە بۆ یادی شەهیدبوونی سەید سەدر، وەك ئەوەی یەكەمیان ڕۆیشتن دەبێت بۆ مەزاری ئیمام حسێن، درودی خوای لەسەر بێت، كە لەلایەن ئەو كەسانەی بە پێ دەڕۆن بۆ مەزاری ئیمام حسێن، دواتر بۆ مەزارگەی شەهیدی سەدر كە لە تەواوی پارێزگاكانی عێراقەوە دێت، كۆمیتەی ناوەندیش هەڵدەستێت بە خزمەت كردن و سپۆنسەرییان.
ئاماژەی بەوەشكرد شەوی دووەم شەوی یادكردنەوەی شەهیدبوونی سەید سەدر و دوو كوڕەكەی دەبێت لە چوارەمی زولقەدەدا، بەو پێیەی كاروانێكی مۆم لەگەڵ ئەنجام دەدرێت، كە كاروانێكی ساڵانەی نەریتییە كە تێیدا سەردانكەران و ماتەمگران لەو شوێنەی كە شەهیدان ئەلسەدر و دوو كوڕەكەی تێیدا شەهید بوون لە شەقامی بەرید لە حەنانە بەڕێدەكەون و بەرەو مەزارگەی پیرۆز دەڕۆن.
دەشڵێت : ئەم رێپێوانە شەوانە دەبێت، كاتژمێرێك دوای نوێژی مەغریب و عیشا، كە كاتی شەهیدبوونە، مۆم لە دەستی ماتەمگران بەرزدەكرێتەوە، لە تاریكیشدا مۆم هەڵدەكرێت وەك دەربڕینێك بۆ هەستكردن بە دڕندایەتی.
ئەلحسێنی لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ڕۆژی دواتر واتە چواری زولقەعدە، بەیانی پرسەی ڕەمزیی شەهید و دوو كوڕەكەی بەڕێوەدەچێت، ئەم پرسەش هاوشێوەیەكە كە شەهید خۆی پیرۆز كردووە،كە بەخاك سپاردنی لە درەنگانی شەو و بەنهێنی تەواو و لە ڕێوشوێنی ئەمنی تونددا لەو ماوەیەدا ئەنجامدرا،كە تەنها چەند گروپێك لە خوێندكارەكانی، كە لە پەنجەكانی دەست تێنەدەپەڕین، ئامادەی ناشتنی شەهید بوون، بۆیە ئەم پرسە هەوڵێكە بۆ دووبارە خوێندنەوە یان چاكردنی ئەو مێژووە ناڕەوایە كە تێیدا سەید سەدر شەهید بوو، كە ستەمێكی لێكراوە بۆ ئەوەی هاوبەشی ئەو خەڵكە بكات كە خۆشی دەویست، پێی چەسپاوە و كاریگەری لەسەری هەبووە لەم گەشتەدا،ڕوونیشی كردەوە : ئەمساڵ كاروانی پرسە لە مەزاری شەهید محەمەد باقر سەدرەوە دەست پێدەكات تا مەزاری شەهید سەدر،كە بناغەی فەرمان بە چاكە و قەدەغەكردنی خراپە لەم وڵاتە ئازیزەدا دانا.
ئاماژەی بەوەشدا : دواین چالاكی ئەم بۆنەیە، ئەنجامدانی ئەنجومەنی فاتیحە لەسەر گیانی شەهید دەبێت، ئەمەش بۆنەیەكە بۆ كۆمەڵگەی حەوزە، و پاشنیوەڕۆی شەممەی داهاتوو لە مزگەوتی ئەلتووسی بەڕێوەدەچێت،و بەم شێوەیە چالاكییەكان بۆ یادی شەهید لە نەجەف بەدوای ئەو چالاكییانەدا دێت كە تەواوكەری ئەم بۆنەیە لە پارێزگاكاندا، وەك چۆن چالاكی ناوەندی هەیە كە لە بەغدا لە ناوچە پیرۆزەكانی كازمییە، شاری سەدر و شوعلە بەڕێوەدەچێت ، هەروەها لە باقی بەغدا و پارێزگاكانی باكوور و ناوەڕاست و باشوور.
ئاماژەی بەوەشكرد : یادكردنەوە لەو پارێزگاكانە لەڕێگەی چالاكی جۆراوجۆرەوە دەبێت، جگە لە پرسە و كاروانی مۆم، فێستیڤاڵی شیعر و پێشانگای كتێب لە كازمییە دەكرێت، كە تیایدا بەرهەمەكانی شەهیدە كە لە نووسین و بڵاوكراوەكانی لەوانەیە لە سەد دەست نووسی تێپەڕ بووبێت پێشكەش دەكرێن،لە ناوچەكانی دیكەدا، فێستیڤاڵ بۆ شیعری میللی و شیعری كراوە دەبێت و لە ناو چالاكییەكانی نەجەف ، پێشبڕكێیەك بۆ شیعری میللی و شیعری كراوە دەكرێت، و دواتر یەكەم براوە لە شیعری ئەلقرەیزا دەگەیەندرێت،رەنگە دواتر ئەگەر مەرجیش لەبەردەستدا بێت، فێستیڤاڵێك بۆ ئەو شیعرانە سازبكەین كە لە ماتەمینی شەهیددا گوترابوو ، كار لەسەر چاپكردنیان دەكەین لە كتێبێكی جیادا كە دابەش دەكرێت بۆ ئاگاداركردنەوەی خەڵك لێی.
وە ئەندامێكی لیژنەی ناوەندی پشتڕاستی كردەوە پێشبڕكێیەك هەیە بۆ جێبەجێكردنی مۆنۆمێنتێك كە هێمای یادەوەری شەهیدبوونی محەمەد سەدر و دوو كوڕەكەیە، هەروەها چەندین بەرهەمی هونەری لەلایەن هونەرمەندانی عێراقی خەڵكی نەجەف و دەرەوەی ، و براوەی یەكەم هەڵدەبژێردرێت.