بەغداد/INA
ئەمرۆ پێنج شەممە ، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی "ئەلینا رۆمانۆسکی" باڵیۆزی نوێی ئەمریکای لە عێراق وەرگرت لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار کە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(INA) وەریگرتو ، ڕایگەیاندوە" کە سەرۆک کۆمار ھیوای سەرکەوتنی بۆ بالیۆزی نوێی ئەمریکا خواست لەجێبەجێکردنی کارەکانیدا، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و ھەماھەنگی زیاتری نێوان عێراق و ئەمریکا.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە کارکردن لە عێراق، ھەروەھا پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە پشتیوانکردن لە ئاسایشی عێراق و ئارامی و خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیانی عێراق دووپاتکردەوە، ھاوکات جەختیکردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاکاندا.