بەغدا INA-
ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە كاركردن بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران كردەوە.
وە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە رایگەیاندووە : كازمی پێشوازی لە وەزیری تەندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران بەهرام عەین اللە و شاندی یاوەری كرد،لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە لە میانی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا، هەروەها گرنگی بەهێزكردنی هاریكاریی دووقۆڵی لە بوارە جیاجیا گرنگەكاندا، بەتایبەتی پزیشكی و تەندروستی.
كازمی جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە مێژوویی و كۆمەڵایەتییە نزیكەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ كردەوە، هەروەها پێویستی كاركردن بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە خزمەتكردنی هەردوو گەلی دۆست،لای خۆیەوە وەزیری ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاری لەگەڵ عێراق لە بوارە پزیشكی و تەندروستییەكاندا، هەروەها بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان هەردوو وڵات لە كەرتی تەندروستیدا.