كەركوك INA -
ئەمڕۆ پێنجشەممە راكان سەعید ئەلجبوری پارێزگاری كەركوك لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و سەرۆكی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی)، جێنین هێنیس-بلاسخارت،كۆبووە وباس لە دۆخی سیاسیی و بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری پارێزگاكە كرا، و هەوڵەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان، لە كاتێكدا بلاسخارت داوای لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد.بۆ دەستەبەركردنی پێداویستییەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.
پارێزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە لە ئۆفیسی پارێزگای كەركوك بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ڕۆما نازی، بەرپرسی نوێنەرایەتی یونامی لە كەركوك و یاریدەدەرەكانی پارێزگار، سەرۆكی دەزگای ڕاوێژكاری و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەت باسیان لە هەوڵەكان كرد بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و گرنگی زیادكردنی پشتگیریكردنی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ خێراكردنی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچە ئازادكراوەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆسیەی گوندە وێرانكراوەكان و گرنگی چارەسەركردنی خێرای دۆسیەی دەستگیركراوان و رفێنراوان و بێسەرووشوێنكراوان لە پارێزگای كەركوك و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان بۆ پاڵپشتیكردنی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە هەموو بوارەكاندا بەپێی دیدگای ئەو روبەڕوبونەوەیە، هەروەها دۆخی ئەمنی لە هەموو بوارەكانی پارێزگاكەدا لێكۆڵینەوەی لەسەر كرا، بە تایبەت ئەوانەی شاهیدی هەوڵەكانن بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆر لە ژێر رۆشنایی سەركەوتنەكانی ڕۆژانەی هێزە ئەمنییە قارەمانەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە، و گرنگی كاركردن بۆ نەهێشتنی پاشماوەی داعش و هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد كە هەردوولا جەختیان لە كاركردن و هەماهەنگی كردەوە بە شێوەیەك كە سەقامگیری كەركوك بپارێزێت و دەرفەتەكانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەنێوان هەمووان بەرز بكاتەوە كە خزمەت بە هاوڵاتیانی كەركوك بكات و ئاسایش و سەقامگیری كۆمەڵایەتییەكەی بەرز بكاتەوە.
لە بەرامبەردا بلاسخارت ئاماژەی بەوەشكردووە بەپێی بەیاننامەكە كە داوا لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات كە بەشداری بكەن لە دەستەبەركردنی مەرجەكان بۆ گەڕانەوەی خێرای ئاوارەكان بۆ ناوچە ئازادكراوەكانیان، كاركردن لەسەر ئەو دۆسیانەی كە باسیان لێكرا، جەختكردنەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی چارەسەری هەمیشەیی بۆیان.