بەغداد/INA
سەرۆک وزیران مستەفاکازمی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی کردەوەلە کۆششکردن بۆ فراوانکردنی بواری ڕێککەوتنی چوارچێوەیی لەگەڵ وڵاتی چیندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی
لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە پێشوازیکرد لە باڵیۆزی وڵاتی چین لەعێڕاق تسوی وی.
هەروەها کازمی لەمیانەی دیدارەکەدا وتی حکومەتی عێڕاقی گرنگی بە پێشخستنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی دەدات لەگەڵ وڵاتی چین و بەشداریەکی ڕاستەقینە درێژخایەن دادەڕێژێت لەهەموو بوارەکاندا لەپێش هەمووشیانەوە بواری وزەوئاوەدانکردنەوە پڕۆژەی ئابووری و فێرکاری بەتایبەتی دروستکردنی قوتابخانە و جگەلەوەش عێڕاق ئارەزوومەندە
کە پەیوەندی ڕۆشنبیری لەگەڵ چیندا بەهێز بکات.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی چینی
سڵاوی حکومەتی چینی گەیاندە
سەرۆک وەزیران وجەختی کردەوە سەر پەڕەدان بەپەیوەندیە دووقۆڵیەکان وهەروەها باڵیۆزی چین پاڵپشتی خۆی بۆ عێڕاق دەربڕی لە سەقامگیری ناوچەکەو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.