بەغداد/INA
مستەفاکازمی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەکەشەدان بە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان
عێڕاق و کەنەدا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی کازمی لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کازمی پێشوازیکرد لە
باڵیۆزی کەنەدا لەعێڕاق گریگوری
گالیگان و شاندی یاوەری ، ڕوونیشی کردەوە کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەپەیوەندیە دووقۆڵیەکان و گرنگی پەڕەپێدانیان کرا لەبوارەسیاسی وئابووری و فێرخوازیەکاندا جگەلەوەش باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە ئەمنیەکان کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لەبوارەکانی ڕاهێنان و گۆڕینەوەی زانیاریەکان.
هەروەها کازمی جەختی کردەوە
سەر گەشەدان بە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا .
هەروەها گالیگان سڵاوی حکومەتی کەنەدای بە کازمی گەیاند و ئارەزوی حکومەتەکەی خستە ڕوو بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ عێڕاقدا