بەغداد/ وسام مەلا
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختیکەوە لەسەر ئەوەی کە لێژنەی پەروەردە هەڵدەستێت بەمیوانداری وەزیری پەروەردە ڕۆژی یەکشەمی داهاتوو، ئاماژەشی بەوەدا کە بڕینی ئەنتەرنێت ئەم دزەکردنانە چارەسەرناکات.
هەروەها زاملی لە وتەیەکیدا لە میانەی کۆبوونەوی لەگەڵ لێژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە وتی کەکۆبوونەوەمان لەگەڵ لێژنەی پەروەردە لەپێناو گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دزەکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکان، چونکە ئەمە دیاردەیەکی مەترسیدارە ناو شۆرەتی عێڕاق دەشێوێنێت.
هەروەها وتی عێڕاق لەووڵاتانەیە کە لەڕووی فێرکردنەوە جیاوازبووە بەڵام بارودۆخی ئابووری و سیاسی کاریگەریان لەسەری هەبووە وتیشی لێژنەی پەروەردەمان ڕاسپاردووە کە بەدووداچون بۆ بابەتەکە بکەن.
هەروەها وتی کە وەزیری پەروەردە و لێژنەی بەردەوامی تاقیکردنەوەکان میواندارێتی دەکرێن بانگەشەی هەردوو لێژنەی پەروەردە و دەسپاکی کردکە لێژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ سزادانی ئەوانەی لەمبارەیەوە کەمتەرخەم بوونە.