بەغداد/INA
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕەتیکردەوە کە بڕیاری ڕووخاندنی خانووی تاپۆی کشتوکاڵی دابێت.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" ئەوهەواڵانەی کە لە یانەکانی فەیسبووک بڵاوکراونەتەوە بەوەی کە وەزارەتەکەمان ڕێکاری
رووخاندنی ئەو خانوانەی دەستپکردووە کە وەک زەوی کشتوکاڵی پۆلێنکراون دوورن لەڕاستیەوە و پێچەوانەی یاساکانن.
هەروەها وەزارەت جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە بۆ زانینی ئەم هەواڵانە پشت بە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت ببەسترێت و داواشی کرد لەهەموولایەک کە بەوردی زانیاریەکان بگوازنەوە.