بەغداد/ـINA
سەرۆک وەزیران مستە فاکازمی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە فەرمانی دا کەلێژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەربارەی دزەکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان پێکبهێنرێت.
سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند سەرۆک وەزیران مستەفاکازمی فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت دەربارەی دزەکردنی پرسیارەکان ، وتیشی کازمی بڕیاری داوە کە سزای ئەوکەسانە بدات کەدەستیان لەم مەسەلەیەدا هەبووە.